مەسرور بارزانی لە داڤۆس باس لە گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مەسرور بارزانی لە داڤۆس باس لە گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات

مەسرور بارزانی لە داڤۆس باس لە گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
مەسرور بارزانی لە داڤۆس باس لە گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات
0

لایک

سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس، بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا کرد بەناونیشانی (بەهێزکردنەوەی پیشەسازی ئەوروپا) کرد.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس، بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا کرد بەناونیشانی (بەهێزکردنەوەی پیشەسازی ئەورووپا) کە لەلایەن ئەلیکساندەر دیکروو، سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا رێکخرابوو.

لەو کۆبوونەوە تایبەتەدا کە شای بەلجیکا فیلیپ و شاژن ماتیلدا و چەندین بەرپرسی باڵای بەلجیکی و ئەورووپایی بەشداربوون، سەرۆکی حکومەت لەگەڵ شا و شاژنی بەلجیکا و بەرپرسانی دیکەی بەشداربوو لەم بۆنە تایبەتەدا، باسی لە گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و هەرێم و چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم کرد بەتایبەتی لە بواری پەرەپێدانی وەبەرهێنان و گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵ و هەناردەکردنی بەروبوومی ناوخۆی هەرێم بۆ بازاڕەکانی ئەورووپا.