مهسرور بارزانی رایگەیاند، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراقی هاوڕان، دەبێ ئەو جۆرە هێرشانە بۆ سهر سەروەری عێراق بوەستێنرێن.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لە تویتێکدا نووسیویەتی، ئەمڕۆ پێشوازیم لە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد و تاوتوێی ئەو هێرشە دوژمنکارانەمان کرد، بۆ سەر ناوچە نیشتەجێبووەکانی هاووڵاتییانی سڤیل.
راشیدهگهێنێت، “هاوڕاین، کە دووبارە بوونەوەی هێرشی لەم جۆرە بۆ سەر سەروەری عێراق دەبێت بوەستێنرێت”.