مەسرور بارزانی لەگەڵ سکرتێری گشتیی ئۆپێک کۆبووەوە

مەسرور بارزانی لەگەڵ سکرتێری گشتیی ئۆپێک کۆبووەوە

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لە پەراوێزی دیدارەکانیدا لە کۆڕبەندی جیھانیی وزە لە شاری دوبەی، لەگەڵ محەمەد بارکیندۆ، سکرتێری گشتیی رێکخراوی وڵاتانی ھەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) كۆبووەوە.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
مەسرور بارزانی لەگەڵ سکرتێری گشتیی ئۆپێک کۆبووەوە
0

لایک

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لە پەراوێزی دیدارەکانیدا لە کۆڕبەندی جیھانیی وزە لە شاری دوبەی، لەگەڵ محەمەد بارکیندۆ، سکرتێری گشتیی رێکخراوی وڵاتانی ھەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) كۆبووەوە.

لەبارەی کۆبوونەوەکە راگەیەندراوێک لە نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و دوایین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و کاریگەرییە نەرێنییەکانی ململانێ و ناکۆکییە نێودەوڵەتییەکان لەسەر بازاڕی وزەی جیھانی و ژیان و گوزەرانی ھاووڵاتییان تاوتوێ کرا.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە هەر لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی ھەماھەنگیی و یەکخستنی ھەوڵەکان لەپێناو سەقامگیریی بارودۆخی جیھان و بازاڕی وزە کرا.