ئەمڕۆ یەکشەممە 27-03-2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ محەمەد بن راشد ئەلمەکتوم، سەرۆکوەزیرانی ئیمارات و حاکمی دوبەی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەی نێوان مهسرور بارزانی و سەرۆکوەزیرانی ئیمارات و حاکمی دوبەی، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ههرێم و ئیمارات بەتایبەتی لە بواری وەبەرهێنان تاوتوێکرا.
له ئێستادا، سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان، لە میرنشینی یەکگرتووی عەرەبییە بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی جیهانیی وزە کە بڕیارە رۆژانی 28-29ی ئادار لە شاری دوبەی بەڕێوەبچێت و چەندین بەرپرس و شارەزایانی بواری وزە بەشداری تێدا دەکەن و سەرۆکی حکومەتیش یەکێکە لە قسەکەرە سەرەکییەکانی کۆڕبەندەکە.
سەرۆکی حکومەت هەروەها بەشداری لە لوتکەی جیهانی حکومەتەکان دەکات لە دوبەی، کە رۆژانی 29-30ی ئادار ئەنجام دەدرێت.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا