سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لەبارەی روودای داڕمانی قەتارەی ئیمام عەلی لە کەربەلا رایگەیاند، “ئامادەی هەموو جۆرە هاوکاری و پاڵپشتین”.
لە تویتێکدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە هەژماری فەرمی خۆی رایگەیاند، “به خه‌مێكی قووڵه‌وه هه‌واڵی داڕمانی مه‌زاری قه‌تاره‌ی پێشه‌وا عه‌لی ره‌زای خوای له‌سه‌ر بێت، پێمان گه‌یشت، كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی و هێشتا به‌شێكیان له ژێر داروپه‌ردووی مهزارهكهن”.
هاوکات بارزانی دەشڵێت، “سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان ده‌كه‌م و هیوای چاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازم. هەرێمی کوردستان بە دامەزراوە تەندروستییەکانەوە ئامادەی هەموو جۆرە هاوکاریی و پشتگیرییە بۆ خەڵکی کەربەلای پیرۆز”.