لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی – داڤۆس، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بەشداریی لە پانێڵێک بە ناونیشانی “پێکهاتەیەکی نوێی ئاسایش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست” کرد و ئاماژە بە دواهەمین پێشهاتی سیاسی و ئابووری و جیهانی دا.
لەوبارەیەوە مەسرور بارزانی دەڵێت، “ده‌بێت به گشتیی له باره‌ی بابه‌ته‌كه‌وه بدوێین، به تایبه‌تی ئاسایشی ناوچه‌كه. به دڵنیاییه‌وه ئه‌م هێرشانه به هۆی نه‌بوونی تێگه‌یشتنی ته‌واو روویاندا. هه‌ندێك وڵات مه‌یلی سه‌پاندنی هه‌ژموونی خۆیان هه‌یه به‌سه‌ر وڵاتانی دیكه‌دا. له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی پێشتر له ئۆكتۆبه‌ری رابردوو به‌ڕێوه‌چوو، خه‌ڵك بڕیاری دا چ جۆره عێراقێكی ده‌وێت، هاوپه‌یمانی درووستكرا. وه‌ك هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراتی براوه و دۆڕاو هه‌یه”.
هاوکات سەرۆکی حکومەت وتیشی، “براوه‌كان به‌داخه‌وه نه‌یانتوانی حكومه‌ت پێكبهێنن. چونكه عێراق تاكه نموونه‌یه له جیهاندا، كه ده‌بێت دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگه‌كانت هه‌بێت، ئه‌گه‌رنا ناتوانی حكومه‌ت پێكبهێنیت. ده‌كرێت ئه‌و هێرشه مووشه‌كیانه وه‌ك فشارێك بهكارهێنرابن بۆ سه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی له نێوان كورد و سوننه و شیعه درووست كرا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و هاوپه‌یمانییه بكشێینه‌وه. په‌یامێكی دیكه‌شی هه‌بوو، كه هه‌ژموونی وڵاتان له‌سه‌ر عێراق به‌رده‌وامه. بۆ سنوورداركردنی ئه‌و هێرشانه پێویستی به هه‌وڵێكی فراوانی وڵاتانی ناوچه‌كه و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، به ئه‌مه‌ریكا و ئه‌و وڵاتانه‌ش، كه به‌رژه‌وه‌ندییان له عێراق هه‌یه”.
لەلایەکی دیکەوە لەبارەی بابەتە سیاسییەکانی عێراق و دۆخی گشتی وتی، “پێویسته رێز له سه‌روه‌ری عێراق بگیرێت. ئێمه له عێراقدا ده‌مانه‌وێت جارێكی دیكه سه‌روه‌ری خۆمان به‌ده‌ست بهێنینه‌وه. بۆیه هه‌وڵه‌كان پێویسته به جۆرێك بن، كه زیادبوونی هه‌ژموون له عێراقدا خراپه. هه‌موو ئه‌وه‌ی بینیومانه، ته‌نیا هیواخواستنه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بێته ئاراوه، به‌ڵام به كردار هیچ هه‌نگاوێك نه‌نراوه بۆ ئه‌وه‌ی عێراق سه‌روه‌ری خۆی هه‌بێت و به‌رگری له خۆی و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی بكات و نه‌بێته مه‌یدانێك بۆ ئه‌وه‌ی هێرشی بكرێته سه‌ر، مووشه‌كی ئاراسته بكرێت و لایه‌نه‌كانی سه‌ر به وڵاتانی دیكه ئه‌جێندای خۆیانی تێدا جێبه‌جێ بكه‌ن”.
بارزانی لەبارەی هەرەشەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وتی، “كاتێك سه‌یری ئاسایشی خۆرهه‌ڵات ده‌كه‌یت، ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی هه‌ن، قاعیده‌یه، داعشه، نه‌وته، یان هه‌ر پرسێكی دیكه‌یه، ده‌بێت سه‌یری هۆكاره‌كان بكه‌ین، بۆچی ئه‌م كێشانه سه‌ریانهه‌ڵدا؟ له عێراق ئه‌گه‌ر سه‌یری ره‌وشه‌كه بكه‌ین به گشتیی، ده‌بینین، چه‌ندین بڕیاری هه‌ڵه‌ی سیاسی هه‌بووه، كه هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانه‌كانن. له‌وانه: قه‌یرانی نه‌وت، پشتگوێخستنی ده‌ستوور، هه‌بوونی هه‌ژاری، نادادپه‌روه‌ری، نایه‌كسانی، بڕیاری هه‌ڵه، حكومه‌تی خراپ و به‌ڕێوبردنی هه‌ڵه، بوونه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌كان”.
لەبارەی بریاربەدەستبوونی عێراق لەرووی بابەتە سیاسییەکان، بارزانی وتی، “هه‌ر له سه‌ره‌تاوه وتم پێم وانییه، عێراق وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ بێت و بڕیاره‌كانی سه‌ربه‌خۆیانه بدات، له لایه‌ن وڵاتانی ده‌ره‌وه كاریگه‌ری خراوه‌ته سه‌ر و هۆكاری ده‌ره‌كی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه. دۆسته‌كانمان ده‌ڵێن با عێراق خۆی بڕیاربدات، به‌ڵام تا ئێستا عێراق خۆی بڕیاری نه‌داوه. كه‌لێنی زۆر هه‌یه و وڵاتانی دیكه پڕیان كردووه‌ته‌وه. پێویسته هه‌موو دۆسته‌كانی عێراق هه‌وڵبده‌ن و دڵنیابنه‌وه له‌وه‌ی خه‌ڵكی عێراق خۆیان چاره‌نووسیان هه‌ڵده‌بژێرن، كاتێك ئه‌مه روویدا و رێز له ده‌ستوور گیرا، ئه‌مه پاكێجێكی گه‌وره‌یه بۆ هه‌موو وڵاته‌كه و ئێمه ده‌ستوورێكمان هه‌یه، به‌داخه‌وه پشتگوێ خراوه، ئه‌و ماددانه‌ی گرنگن پشتگوێخراون، سڕینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی جێبه‌جێ كراوه، ئه‌مه هۆكار بووه بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه دووره ده‌سته‌كان ببنه هاوكاری تیرۆر، چونكه پشتگوێ خراون و مافیان جێبه‌جێ نه‌كراوه”.
سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەبارەی بریارەکانی دادگای فیدڕاڵی عێراق ئەوەسی وت، “ئه‌مڕۆش ئه‌و بڕیاره سیاسییه‌ی به ناوی دامه‌زراوه‌یه‌كی یاساییه‌وه، كه پێی ده‌وترێت دادگای فیدراڵی ده‌ركراوه، به ناوی یاساییه‌وه كراوه، به‌ڵام هیچ كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر ناكات، عێراق ئه‌وه‌نده كێشه‌ی هه‌یه، كه پێویست ناكات كێشه‌ی دیكه‌ی بۆ درووست بكرێت. حكومه‌ته‌كه‌ی من، ده‌سه‌ڵاتی ته‌واومان هه‌یه، سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری هه‌موویان بڕیاره‌كه‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه، چونكه بڕیارێكی سیاسیی بوو، نه‌ك یاسایی و به گوێره‌ی ده‌ستوور نه‌بوو، به گوێره‌ی یاسا و مادده‌كانی ده‌ستوور نه‌بووه، ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ش به گوێره‌ی ده‌ستوور دانه‌مه‌زراوه و ئه‌م بڕیاره سیاسییه و ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت لایه‌نێكی یاسایی ده‌ریكردووه، نه‌خێر ئه‌مه ناوچه‌یه‌ك و شوێنێك نییه بتوانین ئه‌و بڕیاره په‌سند بكه‌ین، چونكه پێشێلی ده‌ستووری عێراق و مافه دهستوورییهكانمانه، ده‌ستوور له سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه‌یه، به دڵنیاییه‌وه ئێمه پابه‌ندی ده‌ستوورین و ئه‌ركه‌كانمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، به‌ڵام رێگه ناده‌ین مافه‌كانمان پێشێل بكرێن”.