مێردمنداڵێک لە ئەمریکا کارەسات دەنێتەوە و كۆتایی به‌ژیانی 9 كه‌س ده‌هێنێت
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • مێردمنداڵێک لە ئەمریکا کارەسات دەنێتەوە و كۆتایی به‌ژیانی 9 كه‌س ده‌هێنێت

مێردمنداڵێک لە ئەمریکا کارەسات دەنێتەوە و كۆتایی به‌ژیانی 9 كه‌س ده‌هێنێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
مێردمنداڵێک لە ئەمریکا کارەسات دەنێتەوە و كۆتایی به‌ژیانی 9 كه‌س ده‌هێنێت
0

لایک

دەسەلاتدارانی ویلایەتی تێکساس لە ئەمریکا رایانگەیاند، مێردمنداڵێکی تەمەن 13 ساڵ، دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێکی پیکابی لێخوڕیوە و خۆی کێشاوە بە پاسێکدا، بووەتەهۆی گیان لەدەستدانی 9 کەسی ناو پاسەکە.

بەگوێرەی هەواڵێکی میدیاکانی ئەمریکا، مێردمنداڵێکی تەمەن 13 ساڵ، پیکابێکی بە ئاڕاستەی پێچەوانە لەسەر یەکێک لە شەقامەکان لێخوڕیوە و خۆی کێشاوە بە پاسێک و لە ئەنجامدا پاسەکە ئاگری گرتووە و نۆ کەسی ناو پاسەکە گیانیان لەدەستداوە کە شەش لە گیان لەدەستداوان یاریزانی گۆلف بوون.

بەگوێرەی یاساکانی ویلایەتی تێکساس، هەرکەسێک تەمەنی 15ـی تەواو نەکردبێت، بە هیچ شێوەیەک رێگەی پێنادرێت شۆفێری بکات و مۆڵەتیشی پێنادرێت.