میلان بەدوای یاریزانێکی ریالەوەیە

میلان بەدوای یاریزانێکی ریالەوەیە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
میلان بەدوای یاریزانێکی ریالەوەیە
0

لایک

راپۆرتێکی وەرزشی ئیسپانی ئاماژەی بەوەکرد کە میلان بەدوای یاریزانێکی ریال مەدریدە و هەوڵی گواستنەوەی دەدات 

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ -ی ئیسپانی ئاماژەی بەوەکردووە کە دانی سیبایۆس، یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی کەوتووەتە ژێر راداری یانەی میلانی ئیتاڵی و هەوڵ دەدرێت لە وەرزی هاوینەی گواستنەوەی یاریزانەکان لە ریالەوە بۆ میلان بگوازرێتەوە. 

هاوکات ئاماژە بەوەشدراوە کە تاوەکو ئێستا هی چپێشهاتێک نەهاتووەتە ئاراوە، گفتوگۆکان بەردەوامە و میلان سوورە لەسەر گواستنەوەی یاریزانەکە کە تەمەنی ٢٥ ساڵە و لە هێڵی ناوەڕاست یاری دەکات. 

تاوەکو ئێستا چارەنووسی یاریزانەکە نادیارە، بڕیار وایە سیبایۆس لەگەڵ کارلۆ ئەنچیلۆتی، بەرێوەبەری هونەری یانەی ریال مەدرید کۆببێتەوە و لەو کۆبوونەوەیەدا داهاتووی خۆی دیاریبکات.