دەسەڵاتی وزەی ناوەکی میسر روونیکردەوە، میسر دەستیکرد بە دروستکردنی یەکەمین دامەزراوەی وزەی ناوەکی.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، یەکەمین دامەزراوەی وزەی ناوەکی کە پلانی بۆ دادەڕێژرێت لە میسر، لە ناوچەی دەبەع-ی رۆژئاوای وڵاتەکە دەست بە کۆنکرێتکردنی یەکەمین یەکەی کرا.
لەمیانی دەستپێکی دروستکردنی یەکەمین دامەزراوەی وزەی ناوەکی لە میسر، ئەلێکسی لیکاچیڤ، بەڕێوەبەری گشتی دەسەڵاتی وزەی ئەتۆمی رووسیا و وەزیرانی میسر و کاربەدەستانی وڵاتەکە تیایدا ئامادەبوون.
رێککەوت لەسەر دروستکردنی ئەم دامەزراوەی وزەیە لە ساڵی 2015 لە ئەنجامی واژۆکردنی رێککەوتن لە نێوان حکومەتی میسر و رووسیا پلانی بۆ داڕێژرا و بڕیارە لە 2024 چاڵاکییەکانی نیشان بدات.