پۆلیسی پارێزگای میسان رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌میانی ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منیدا بۆ ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ک بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر، پۆلیسێک كوژرا و ئه‌فسه‌ر و پۆلیسێكی دیكه‌ش برینداربوون.
هێزه ئه‌منیه‌كان له‌ناو شوقه‌كانی په‌یمانگا له ناوه‌ندی شاری عه‌مماره هه‌وڵیاندا سێ بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیربكه‌ن، به‌ڵام تۆمه‌تباره‌كان رووبه‌ڕوویان بوونه‌تەوه و پێَكدادانی چه‌كداری له‌نێوان هه‌ردوولا روویدا.
شایەنی باسە، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ماوه‌ی زیاتر له كاتژمێرێكی خایاندووە، لە ئەنجامدا برینداربوونی ئه‌فسه‌رێک و دوو پۆلیسی لێکەوتووەتەوە کە یەکێک لە پۆلیسەکان دوای گەیاندن بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
تۆمەتبارەکان دوای دەستگیرکردنیان، له‌ئێستادا په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه.