سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر(ئەربیل) مۆڵەتی رێگەپێدانی دروستکردنی خانووی لە بەشێکی زەوییەکانی کەرتی 3 هەزاری گەڕەکی سێبەردان خستە بواری جێبەجێکردنەوە، لە داهاتووشدا کار لەسەر بەشەکانی دیکەش دەکرێن.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە لە رێگەی نووسراوی فەرمی (7323) کە واژۆی سەرۆکی شارەوانی لەسەرە و ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی 3 کراوە بۆ جێبەجێکردن، رێگەپێدانی بۆ دروستکردنی خانوو لە بەشێکی زەوییەکانی کەرتی 3 هەزاری گەڕەکی سێبەردان خستە بواری جێبەجێکردنەوە.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بۆ بەشەکانی دیکەش لە هەوڵدایە و بەردەوام دەبێت لە کارکردن بۆ ئەوەی لە داهاتوودا رێگەپێدان بۆ بەشەکانی دیکەش دەست پێبکات.
ئەو هاووڵاتییانەی کە خاوەنی ئەو زەوییانەن کە سەرە بلۆکیان بۆ داندراوە و رێگای شەقامیان بۆ کراوەتەوە، دەتوانن لە رۆژی دووشەممە رێكهوتی 30-05-2022 سەردانی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی 3 بکەن بۆ وەرگرتنی رێگەپێدانی دروستکردنی خانوو.