وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم لە رۆژی یەکشەممە 04-12-2022، دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 كرد.
بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ چوارشەممە مووچەی سەرۆكایەتی هەرێم، سەرۆكایەتی پەرلەمان، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و خانەنشینی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.
هەروەها، سبەی پێنج شەممە 22-12-2022 مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە بەردەوامیی دەبێت و كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 11 دێت.