بەگوێرەی هەواڵێکی کەناڵی “ئۆکرانیا 24″، بەیانی ئەمڕۆ هەینی، دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە شاری لڤیڤ- رۆژئاوای ئۆکرانیا بیستراوە.
بەگوێرەی هەواڵەکەش، مووشەکەکانی رووسیا دامەزراوەیەکی تایبەت بە سێرڤسی فڕۆکەکانی ناو فڕۆکەخانەی لڤیڤ-یان کردووەتە ئامانج و دامەزراوەکەیان بە تەواوی تەخت کردووە.
ئەوەش هاتووە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی لە ئەنجامی رووداوەکە نەکەوتووەتەوە.
شایەنی باسە، هێرشەکانی رووسیا بۆسەر ئۆکرانیا پێینایە هەفتەی چوارەم و تا ئێستا چەندین شاری ئۆکرانیا کەوتوونەتە ژێر کۆنتڕۆڵی رووسیا.