موقتەدا سەدر لەنوێترین پەیامیدا هەڕەشەی کۆتایی هێنانی ئهنجوومهنی نوێنهران دەکات ئهگەر کۆبونەوەکەی رۆژی شەممە بەمەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەڕێوەنەچێت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی (25ـی ئادار 2022)، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر له تویتێكدا له ههژماری تایبهتی خۆی رایگهیاند، “چاوەڕوانی پەرلەمانتارە سەربەخۆکانین هیوامان بەوان و ئۆپۆزسیۆنە نیشتیمانییەکانە، لەپێناو گەلەکەیاندا بە هێمنانە حکومەتی زۆرینەی چاکسازی پێکبهێنینن”.
موقتهدا سهدر راشیگهیاند، ناكرێت عێراق و گەلەکەی بەبێ حکومەت جێبهێڵین، عەیبە بۆ سەربەخۆکان نیشتیمان و عێراق بێ حکوومەتی زۆرینەی چاکسازی بەجێبهێڵین.
سهدر روونیكردهوه، عەیبەکی دیكه ئەوەیە حکومەتی “پشک پشکێنە” و “زۆرینەی نیشتیمانی” بخهینه تای یهک تهرازوو.
سهدر وتی، “ئهگەر رۆژی شەممە دەنگ بە حەق و راستی نەدرێت، ئەوە ئاشکرایە کە روونادات، بەڵام ئهگەر رووبدات کۆتایی ئەنجوومەنی نوێنەرانە و خواش باشتر دەزانێت”.
بڕیاره سبهی شهممه (26ـی ئادار 2022)، دانیشتنی نوێنهران بۆ ههڵبژاردنی سهرۆككۆماری نوێی عێراق بهڕێوهبچێت.
پەیامەکەی موقتەدا سەدر لەکاتێکدایە دوێنێ هاوپەیمانێتییەکەی(هاوپەیمانی رزگاری نیشتیمانی) لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، لە کۆبونەوەی رۆژی شەممەدا ژمارەی یاسایی پەرلەمانتاران ئامادەی کۆبونەوەکە نابن و پەکی دەکەوێت.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت