لەپەیامێکدا موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر ئاماژەی بە خۆپیشاندەرانی سەر بە چوارچێوەی هەماهەنگی داوە و دەڵێت، “بەپێی تێگەیشتنی من، کۆکین لەسەر هەبوونی گەندەڵی و بڵآوبوونەوەی لە وڵات بەڵکو ناکۆکییەکان لەگەڵ سەرکردایەتی چوارجیوەی هەماهەنگییە”.
هاوکات سەدر دەڵێت کە خۆپیشاندەران لەپێناو هەموان ئەو رێگەیەیان گرتووەتەبەر و دەڵێت، “سەرم سورماوە کە پشتگیری ئێمە ناکەن لە پێناو دەربازکردنی نیشتمان کە بووەتە دیلی داگیرکەر و تیرۆر و گەندەڵی”.
سەدر دەشڵێت، “با خۆپیشاندانەکانتان لەپێناو سەرکەوتنی چاکسازی بێت نەوەک سەرکەوتنی دەوڵەت و حکومەتەکان کە بەبێ هیچ سوودێک بەسەر عێراقییەکاندا خولاونەتەوە”.
رێبەری رەوتی سەدر وتیشی، “ئایا کەرامەتتان، ئازادیتان، ئەمنییەتتان، قوتتان، سەلامەتیتان و چاکسازیتان ناوێ کە ئێمەش داوای هەمان شت دەکەین؟ چۆن دەبێت ئیلهام لە ئیمامتان حوسێن وەرنەگرن لەپێناو تێکشکاندنی دەوڵەتەکەی یەزید؟”.
سەدر دەشڵێت، ” کاتێک کە خۆپیشاندانت کرد و ناڕەزاییت دەربڕی بەرامبەر بەو شتەی کە پێی دەوتت “ساختەکاریی هەڵبژاردن”، ئێمە هەوڵمان نەدا لەگەڵتاندا خۆپیشاندان و دانیشتن بکەین، سەرەڕای توانای خۆمان بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە ئەگەر تۆ بڕیار بدەیت لەگەڵ خۆپیشاندانی چاکسازیدا خۆپیشاندان بکەیت با خۆپیشاندانەکانتان ئارام بن و ئاشتی مەدەنی بپارێزن عێراق لەهەموو ناوەکان گرنگترە”.
لەپەیامەکەدا موقتەدا سەدر دەست بۆ لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی درێژ دەکات و دەڵێت، “دەستان بۆ درێژ دەکەینەوە جگە لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی”.