نووسینگەی رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، موقتەدا سەدر لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و خەمیس جەنجەر بە تەلەفۆن قسەیان کرد.
هەروەها بارەگای بارزانی لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە راگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکە هاتووە، “سەرۆک بارزانی و سەماحەتی موقتەدا سەدر لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ دەکەن.”
بەپێی راگەیێنراوەکە، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 10-3-2022 ئەنجام دراوە.
ئاماژە بەوە دراوە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا “بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و دوایین هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی تازەی عێراق ئاڵوگۆڕ کران.”