موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، “دەرفەت بە هەموو ئەو لایەنانە دەدەین کە پرۆسەی سیاسی‌یان پەکخستووە دانوستاندن لەگەڵ لایەنەکانی دیکە جگە لە رەوتی سەدر بکەن بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق”.
سەدر لە تویتێکیدا پەیامێکی ئاراستەی چوارچێوەی هەماهەنگی کرد.
رێبەری رەوتی سەدر رایگه‌یاند، “بۆ ئه‌وه‌ی چیتر عێراق به‌بێ حكومه‌ت نه‌مێنێته‌وه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر بارودۆخی ئه‌منی و ئابووری و خزمه‌تگوزاریه‌كان هه‌یه، هه‌لێك ده‌ده‌م به لایه‌نه‌كانی ‘سێ یه‌كی په‌كخه‌ر’، بۆئه‌وه‌ی له‌مانگی ره‌مه‌زاندا، دانوستان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ئه‌نجامبده‌ن و حكومه‌تێكی نیشتمانی به‌بێ ره‌وتی سه‌در پێكبهێنن”.
راشیگەیاند، ” ڕه‌حمه‌تێك كه‌خوا پێی به‌خشیوم، من توانیم ببمه گه‌وره‌ترین براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنێكی بێوێنه‌یە، دواتر كوتله‌كه یان هاوپه‌یمانی شیعه‌ی گه‌وره‌ترمان دروستكرد و دواتر ده‌بێت یه‌كه‌م كه‌س بم كه سه‌ركه‌وتوو بم له پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی نیشتمانی (رزگاری نیشتمان) و دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران كه بۆ هه‌مووان قبوڵكراوبێت و ده‌ستبه‌رداری نه‌بووم.
بۆئه‌وه‌ی عێراق به‌بێ حكومه‌ت نه‌مێنێته‌وه و باری ئه‌منی و ئابووری و خزمه‌تگوزاری و خزمه‌تگوزاریه‌كانی دیكه خراپتر نه‌بن، هه‌لێك ده‌ده‌م به (سێیه‌كی په‌كخه‌ر) به‌بێ جیاوازی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌موو كوتله‌كان بكه‌ن بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی زۆرینه به‌بێ ره‌وتی سه‌در، له یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زانه‌وه تا 9ی مانگی شه‌والی كۆچی”.
سەدر ئاماژەی بەوە کرد، “داوا لە پەرلەمانتارانی سەدر دەکەم به‌چاك و خراپ ده‌ستوه‌ردان له‌كاره‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی نه‌كه‌ن بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكومه‌ت”.