رۆژی یەکشەممە 14-8-2022، موقتەدا سەدر بڕیاریدا رۆژی شەممە خۆپێشاندانێکی “ملیۆنی” لە بەغدا ئەنجامبدات، بەڵام ئەمڕۆ بڕیاری دواخستنی خۆپێشاندانەکەیدا بۆ کاتێکی نادیار.
سەدر لە تویتێکدا لە تویتەر نووسیویەتی، ئێمە بەردەوامین لە چاکسازی و بەردەوامین لە شۆڕش دژی گەندەڵی ئێوەی، گەندەڵکاران، سیاسەتی لاسایی کردنەوەی هەنگاوەکانمان ئێوەش بەڵگەیە لەسەر ئیفلاس بوونتان و پێداگریتان لەسەر گەندەڵییەکانتان. ئەگەر ئێوە گرەو لەسەر (جەنگی ناوخۆ) دەکەن، ئەوا من گرەو لەسەر پاراستنی ئاشتی مەدەنی دەکەم، خوێنی عێراق بەنرخە، تەنانەت لە هەموو شتێک بەنرخترە”.
بە وتەی سەدر، “خەڵک لەسەر خۆپیشاندانەکان بەردەوام دەبن تاوەکو داواکارییەکانیان بەدی دێن. بەڵام لەبەر خۆشەویستیم بۆ عێراق و لە خۆشەویستیم بۆ گەلەکەم و پیرۆزییەکانی، دواخستنی خۆپیشاندانی شەممە ڕادەگەیەنم تا کاتێکی نادیار، بۆ پووچەڵکردنەوەی پیلانە بەدخوازەکانتان، ، بۆئهوهی گهندهڵیهكانتان به خوێنی عێراقییهكان تێكهڵ نهبێت، کە زۆرێکیان بوونە قوربانی گەندەڵی و ئارەزوەکانتان.