موقتەدا سەدر: ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبوەشێتەوە و هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • موقتەدا سەدر: ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبوەشێتەوە و هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت

موقتەدا سەدر: ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبوەشێتەوە و هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
موقتەدا سەدر: ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبوەشێتەوە و هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت
0

لایک

رێبەری رەوتی سەدر داوای دەکات ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێستا هەڵبوەشێتەوە و بە زووترین کات هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوەبچێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3ـی 8ـی 2022، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە وتارێکدا باسی لە دواهەمین پێشهاتەکان کرد و داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی کرد.

هاوکات سەدر رایگەیاند کە پێویستە ئەنجومەن هەڵبوەشیتەوە و بە زووترین کات هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوەبچێت. سەدر وتیشی، “شۆڕشی ئێستا لەپێناو بەدەستهێنانی دەسەڵات نییە”.

موقتەدا سەدر وتیشی، “ویستی پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانیمان هەبوو، بەڵام لەلایەن بانگەشەی خراپەکارانەوە رێگری لێکرا.  سەرەڕای بەدەستهێنانی دەسەڵات، دژایەتیمان دەکرێت. خوازیاری خوێنڕشتن نیم و بەو کارەش رازی نیم. ئامادەشم لەپێناو چاکسازیدا شەهید بم”.

لەبارەی خۆپیشاندانەکان، رێبەری رەوتی سەدر وتی، “داوا دەکام لە خۆپیشاندانەکانتان بەردەوام بن تاوەکو مافەکانتان دەستەبەر دەکەن”.