موسەننا.. 13 کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • موسەننا.. 13 کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

موسەننا.. 13 کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

هێزه‌ ئه‌منیه‌كان 13 بازرگان و به‌كارهێنه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌ریان ده‌ستگیركردووه‌ و له‌ئێستاشدا لەژێر لێکۆڵینەوەدان

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
موسەننا.. 13 کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران
0

لایک

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای موسه‌ننا رایگه‌یاند، له‌ هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراواندا هێزه‌ ئه‌منیه‌كان 13 بازرگان و به‌كارهێنه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌ریان ده‌ستگیركردووه‌ و له‌ئێستاشدا لەژێر لێکۆڵینەوەدان.

پۆلیسی پارێزگای موسه‌ننا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، به‌ رێنمایی راسته‌وخۆی ئه‌حمه‌د مه‌نفا جه‌وده‌ت، سه‌رۆكی لێژنه‌ی باڵای ئه‌منیه‌ت و عه‌مید محه‌مه‌د عیسا، فه‌رمانده‌ی پۆلیس، له‌ چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیاندا بۆ ده‌ستگیركردنی بازرگانان و به‌كارهێنه‌رانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان، هێزه‌كانی به‌شی مادده‌ی هۆشبه‌ری پارێزگای سه‌ماوه‌ له‌ میانی هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانی گه‌ڕان و پشكنیندا، 13 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد.

ئەوەش هاتووە، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ده‌ستگیركراون به‌كارهێنه‌ر و بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر بوون و ده‌ستیش به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ حه‌بی هۆشبه‌ر و مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری كریسال گیراوه‌.