ئیلۆن مهسک ملیاردێری ئەمهریکی دوای ئەوەی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتهری بە گوژمەی 44 ملیار دۆلار کڕی، ئێستا هەڕەشە لە هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکە دەکات.
ئەمەش دوای ئەوە دێت داوای زانیاری زیاتری لەبارەی نامە و ئەژمارە ساختەکان کردبوو ئەمەش لەرێگەی نامەیەکەوە بۆ گەورە یاساییەکانی تویتەر کە تیایدا داوای کردووە، زانیاری پێویستی لەبارەی ئەژمارە راستەقینەکان لەو سەکۆیە پێ بدەن.
لەم دواییە تویتەر زانیاری وردی لەبارەی شێوازەکانی هەڵسەنگاندنی تایبەت بە تۆڕەکەی پێشکەش بە ئیلۆن مهسک کرد، کەچی ناوبراو دەیەوێت خۆی هەڵسەنگاندن بۆ تویتەر بکات و پێیوایە ئەو هەڵسەنگاندنانەی کراون وەک پێویست نین.