مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای سەربازی و ئەمنی عێراق دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای سەربازی و ئەمنی عێراق دەکات

مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای سەربازی و ئەمنی عێراق دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای سەربازی و ئەمنی عێراق دەکات
0

لایک

ئەمڕۆ یەکشەممە (19ی حوزەیران 2022)، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، پێشوازی لە شاندێکی باڵای سەربازی و ئەمنی عێراق کرد بەسەرۆکایەتی جەنەراڵ عەبدولئەمیر یارەڵڵا، سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق

سەرۆکی حکومەت جەختی لە گرنگی پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق کردەوە، بەتایبەتی لە ناوچەکانی ماددەی 140 بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، مه‌سرور بارزانی، دووپاتیکردەوە، پێشمەرگە، دەبێ وەک بەشێک لە سیستمی ئەمنی عێراقی ببینرێت و پشتگیریی بکرێت، چونکە بەهێزبوونی پێشمەرگە، لە بەرژەوەندی سەقامگیربوونی دۆخی ئەمنی عێراقە بە گشتی. پێویستە سوپای عێراقیش نوێنەرایەتی گشت پێکهاتەکانی عێراق بکات و بەبێ جیاوازی پارێزگاریان لێ بکات.

شاندی باڵای سەربازی و ئەمنی عێراق، وێڕای خستنەڕووی کورتەیەک دەربارەی بارودۆخی ئەمنی و سەربازی  لە عێراق، ئاماژەیان بەوەدا کە ئامانجی هاتنی ئەم شاندە باڵایە، برەودان و بەهێزکردنی هەماهەنگیی و هاریکاری نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگەیە.