مه‌سرور بارزانی پیرۆزبایی له‌ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌كات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مه‌سرور بارزانی پیرۆزبایی له‌ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌كات

مه‌سرور بارزانی پیرۆزبایی له‌ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌كات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
مه‌سرور بارزانی پیرۆزبایی له‌ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌كات
0

لایک

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم پیرۆزبایی له‌ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و جه‌ماوه‌ری عێراقی ده‌كات به‌بۆنه‌ی بردنه‌وه‌ی جامی پاڵه‌وانییه‌تی كه‌نداو 25.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (19ـی كانوونی دووه‌م 2023)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ تویتێكدا، به‌بۆنه‌ی بردنه‌وه‌ی جامی كه‌نداو 25، پیرۆزبایی ئاراسته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و جه‌ماوه‌ری عێراقی ده‌كات.

له‌ تویته‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمدا هاتووه‌، “هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ كاروانی وه‌رزشی له‌ عێراق ده‌خوازم”.

ئه‌مشه‌و (19ـی كانوونی دووه‌م 2023)، له‌ یاریگای به‌سره‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ یاری كۆتایی جامی كه‌نداو 25، به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ دوو گۆڵ له‌ هه‌ڵبژارده‌ی عومانی برده‌وه‌ و بۆ جاری چواره‌م له‌ مێژوودا بووه‌ پاڵه‌وانی جامی كه‌نداو.