مه‌سرور بارزانی: عێراق ده‌بێت سه‌ركه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان قبووڵ بكات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مه‌سرور بارزانی: عێراق ده‌بێت سه‌ركه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان قبووڵ بكات

مه‌سرور بارزانی: عێراق ده‌بێت سه‌ركه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان قبووڵ بكات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
مه‌سرور بارزانی: عێراق ده‌بێت سه‌ركه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان قبووڵ بكات
0

لایک

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌ ئاهه‌نگی ده‌رچوونی زانكۆی كوردستان هه‌ولێر به‌شداری كرد و وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تێیدا رایگه‌یاند، پێویسته‌ عێراق سه‌ركه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان قبووڵ بكات، نه‌ك رووبه‌ڕووی بێته‌وه‌.

مه‌سرور بارزانی ئاشكراشیكرد، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌م زووانه‌ پاره‌ و قه‌رز ته‌رخان ده‌كات بۆ بازرگانی بچووک، بۆ بواره‌ گرنگه‌كان له‌وانه‌ كشتوكاڵ و ته‌كنۆلۆژیا و گه‌شتوگوزار. ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونه‌ی له‌ به‌دیجیتاڵكردن به‌ده‌ستمان هێناوه‌ زۆر ناوازه‌یه‌.

سه‌باره‌ت به‌ عێراقیش وتی: عێراق له‌ چوارڕێیه‌كدایه‌، ده‌بێت ئه‌وانه‌ی هه‌ڵبژێردراون، لایه‌نه‌كان كۆبكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆیه‌كی راشكاویان له‌گه‌ڵ بكه‌ن بۆ قۆناغی داهاتووی وڵات، تیرۆریزم هه‌یه‌، ئاوی خواردنه‌وه‌ نییه‌، پاره‌یه‌كی زۆر دیار نه‌ماوه‌، خه‌ڵك هیوای به‌ داهاتوویه‌كی باشتره‌، پێداویستییه‌كانیان دواخراون، وڵات ناتوانێت به‌م جۆره‌ به‌رده‌وام بێت، خه‌ڵك به‌ روونی ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه‌ ره‌تیان كردووه‌ته‌وه‌. عێراق ده‌بێت سه‌ركه‌وتنی ئێره‌ قبووڵ بكات، نه‌ك به‌رهه‌ڵستی بكات. ئێمه‌ ده‌توانین هاوكار بین بۆ ئه‌وه‌ی عێراق به‌رینه‌ ئاستێكی دیكه‌.