ئەمڕۆ دووشەممە 1/16 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی، بەرەو داڤۆس لە سویسرا بەڕێکەوت.
لهماوهی 4 رۆژی کۆڕبەندەکەدا، سەرۆکی حکومەت له چهند پانێڵ و گفتوگۆیهكدا بەشدار دەبێت، ههروهها كۆبوونهوهی تایبهت لهگهڵ سهركردهكانی جیهان ئهنجام دەدات.
سەرۆکی حکومەت لە کۆبوونەوە و پەیوەندییەکانیدا لەگەڵ بەرپرسان و سەرکردە سیاسی و خاوەنکارانی جیهان، چەندین بابەت تاوتوێ دەکات، لەوانە هەمەچەشنکردنی ئابووری، گرنگیدان بە خزمەتگوزارییە بانکییەکان، دۆزینەوەی بازاڕی نوێ بۆ بەرھەمە کشتوکاڵییەکانی کوردستان، وەبەرهێنان لەبواری کانزا و نەوت و گاز و وزەی پاك، بەرەنگاربوونەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانی کەش و هەوا و وشکە ساڵی. ئەمە جیا لە پێشهات و گۆڕانکارییەکانی هەرێمی کوردستان و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە.