تەرمی منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵان لەسەر رێگەی “حەولیکە”، لە شاری کەرکوک دۆزرایەوە کەپێشتر لەلایەن چەند کەسێکەوە رفێندرابوو و لەبەرامبەر ئازادکردنیدا داوای بڕێکی زۆر پارەیان کردبوو.
درەنگانی شەوی رابردوو، لەسەر رێگەی “حەولیکە” نزیک وێستگەی ‘جەبەل بور’ تەرمی منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵان کە ماوەی دوو رۆژ بوو لەلایەن چەند کەسێکەوە رفێندرابوو و کاتژمێر 02:00ـی شەوی رابردوو تەرمەکەی دۆزرایەوە.
شایەنی باسە، باوکی منداڵەکە لە پۆلیسی تکریت ئەفسەرە و بەرەگەز عەرەبە، لەبەرامبەر ئازادکردنی منداڵەکەی، رفێنەرانی داوای پارەیەکی زۆریان کردووە بەڵام سەرەڕای هەوڵەکانی پۆلیس بۆ ئازادکردنی بەداخەوە تەرمەکەی دۆزرایەوە.