ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 15-09-،2022 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه رایگەیاند، منداڵێکی تەمەن یەک ساڵ ئۆتۆمبێڵ لێیداو لە ئەنجامدا گیانی لە دەستدا.
مقه‌ده‌م بارزان عوسمان وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه ئاشکرایکرد، کورێکی تەمەن یەک ساڵ بەناوی (محه‌مه‌د بڕیار ئازاد) کەوتە بەردەم ئۆتۆمبێلێک و بە سەختی برینداربوو.
راشیگەیاند، دوای گەیاندنی منداڵەکە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە، بەهۆی سەختی برینەکەیه‌وه دڵی لە لێدان وەستا وگیانی لەدەستدا.
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه ئەوەشی خستەڕوو، دۆسییەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە لە بنکەی پۆلیسی هەڵەبجە رێکخراوە و شوفێره‌كه بە پێ ماددەی 24ی هاتووچۆ ده‌ستگیرکراوه و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەشی گیراوه.