مستەفا کازمی گەیشتە نەینەوا

مستەفا کازمی گەیشتە نەینەوا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
مستەفا کازمی گەیشتە نەینەوا
0

لایک

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگای نەینەوا، داوای لە لایەنە سیاسییەکان کرد بەرپرسیارێتی نیشتیمانیان هەڵبگرن و کار بۆ کۆتاییهێنان بەو قەیرانە سیاسیە بکەن کە دروستبووە.

نوسینگەی راگەیاندنی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردوەتەوە، “مستەفا کازمی بە سەردانێک گەیشتوەتە پارێزگای نەینەوا و لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی پارێزگاکە و پەرلەمانتاران کۆبووەتەوە”.

باسی لەوەشکردووە،” هەر لە کۆبوونەوەکەدا گرنگی هاوکاری و تەواوکاری نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن باسکراوە و ئاماژە بەوەکراوە، کە دەبێت هەماهەنگییەکی بەرزیان هەبێت بۆ ئەوەی لە ئاست جێبەجێکردنی داخوازی هاووڵاتیاندا بن”.

ئاشکراشیکردووە،” لەگەڵ ئەوەی داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکەم کە بەرپرسیارێتی نیشتیمانی لەئەستۆ بگرن بۆ تێپەڕاندنی ئەو قەیرانە سیاسییەی لەئارادایە، ئەم حکومەتە بەهێزەوە ئەرکەکانی خۆی رادەپەڕێنن و دواناکەوێت لە خزمەتکردنی گەلەکەی بەگوێرەی توانا.