مستەفا کازمی: پێویستە بە ئاشتیی مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەران بکرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مستەفا کازمی: پێویستە بە ئاشتیی مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەران بکرێت

مستەفا کازمی: پێویستە بە ئاشتیی مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەران بکرێت

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، "ئەرکی ھێزە ئەمنییەکانە، رووبەڕووی ئەو کەسانە ببنەوە کە ھەوڵ دەدەن گرژیی و ئاڵۆزیی دروست بکەن".

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
مستەفا کازمی: پێویستە بە ئاشتیی مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەران بکرێت
0

لایک

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، “ئەرکی ھێزە ئەمنییەکانە، رووبەڕووی ئەو کەسانە ببنەوە کە ھەوڵ دەدەن گرژیی و ئاڵۆزیی دروست بکەن”.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە سەرۆکایەتی مسته‌فا كازمی کۆبوویەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، رەوشی ئەمنی عێراق تاوتوێ کراوە، ھەروەھا گفتوگۆکراوە لەبارەی ژمارەیەک دۆسیەی گرنگ پەیوەست بە ئاسایشی گشتیی ئەو وڵاتە.

ئاماژەی بەوەیش داوە کە لە کۆبوونەوەکەدا، مستەفا کازمی ستایشی ھەوڵی ھێزە ئەمنییەکانی کردووە لە رووبەڕووی پاشماوەکانی تیرۆر و رایگەیاندووە کە ھێزە ئەمنییەکان ئامادەن رووبەڕووی ئەو ئاڵنگارییە ئەمنییانە ببنەوە کە بەرەوڕووی وڵات دەبنەوە.

راشگەیەندراوە، مسته‌فا كازمی جەختی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە پێویستە ئاراستەکانی حکوومەت بۆ مامەڵەکردنی پیشەیی و ئاشتییانە لەگەڵ خۆپیشتاندەران بەپێی پێوەرەی نێودەوڵەتیی و مرۆڤایەتیی جێبەجێ بکرێت، مافی ھاووڵاتییانیش لە رادەبڕینی خۆیان ببپارێزیت.

کازمی وتیشی “ئەرکی ھێزە ئەمنییەکانە، رووبەڕووی ئەو کەسانە ببنەوە کە ھەوڵ دەدەن گرژیی و ئاڵۆزیی دروست بکەن و ھێرش بکەنە سەر سامانی گشتیی و تایبەت، زیانیش بە بەرژەوەندیی ھاووڵاتییان بگەیەنن”.