مستەفا کازمی پێشوازیی لە محەمەد حەلبوسی کرد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مستەفا کازمی پێشوازیی لە محەمەد حەلبوسی کرد

مستەفا کازمی پێشوازیی لە محەمەد حەلبوسی کرد

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، پێشوازیی کرد لە محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
مستەفا کازمی پێشوازیی لە محەمەد حەلبوسی کرد
0

لایک

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، پێشوازیی کرد لە محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکوەزیرانی عێراق، راگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە لە میانی دیدارەکەدا، ھەر دوولا تاوتوێی دوا پێشھاتەکانی گۆرەپانی سیاسیان کرد، لەگەڵ ھەوڵەکان بۆ دەستەبەرکردنی شایستە دەستورییەکان لە وادەی خۆیدا، و پتەوکردنی رێرەوی دیموکراتی و ھەوڵی نیشتمانیی لە پێناو پێشکەشکردنی خزمەنگوزاری زیاتر بە ھاووڵاتییان و بەدیھێنانی خواستەکانیان.

کازمی و حەلبوسی جەختیان لەسەر گرنگی پتەوکردنی متمانەی ھاووڵاتییان بە پرۆسەی سیاسی لە رێی تیشکخستنە سەر ئامانجەکانی خزمەتکردنی گەل و گرنگی تیپەڕاندنی پابەندی یاسایی پەیوەست بە ژیانی ھاووڵاتییان و بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییە جیھانییەکان و ئەو ناکۆکیانەی کە رەنگدانەوەیان لەسەر ئابووری عێراق دەبێت، کرد.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکە بیروڕا ئاڵوگۆر کرا بۆ تیپەڕاندنی بەربەستەکان و چەقبەستوویی سیاسیی و ھەوڵی زیاتر لە ھاوکاریکردنی ھێزەکانی نیشتمانییەکانی نێو پەرلەمان بۆ ھەڵگرتنی بەرپرسیارییەتی قۆناغەکە و بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەکانی ئێستا؛ لە پێناو پتەوکردنی پلانی گەشەپێدان و پێشکەوتن.