مستەفا کازمی: هەموو بڕگەکانی رێککەوتنی عێراق و چین دەخەینە بواری جێبەجێکردنەوە
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • مستەفا کازمی: هەموو بڕگەکانی رێککەوتنی عێراق و چین دەخەینە بواری جێبەجێکردنەوە

مستەفا کازمی: هەموو بڕگەکانی رێککەوتنی عێراق و چین دەخەینە بواری جێبەجێکردنەوە

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە داهاتویەکی نزیکدا هەموو بڕگەکانی رێککەوتنی عێراق و چین دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە چونکە خزمەت بە بوژانەوەی ئابووری و کەرتی پەروەردەی وڵات دەکات.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
مستەفا کازمی: هەموو بڕگەکانی رێککەوتنی عێراق و چین دەخەینە بواری جێبەجێکردنەوە
0

لایک

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە داهاتویەکی نزیکدا هەموو بڕگەکانی رێککەوتنی عێراق و چین دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە چونکە خزمەت بە بوژانەوەی ئابووری و کەرتی پەروەردەی وڵات دەکات.

مستەفا کازمی ئەمڕۆ سێشەممە لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا ئاماژەی بەوە دا، دەیەوێت پیرۆزبایی لە هێزە ئەمنییەکان بکات بەرامبەر بەردەوامی هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی ئاسایش و بەرەنگاربونەوەی تیرۆر، کە دواین رۆڵی گرنگی دەزگا ئەمنییەکان کوشتنی والی ئەنباری داعش بووە، بۆیە ئومێدی وایە وەک عێراقیەکان بتوانن لەبوارەکانی ئەمنی، چاکسازی و باشترکردنی ئابووری و دۆخی خەڵک وەک یەک گروپ کاربکەن.

سەرۆکوەزیرانی عێراق راشیگەیاند، لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا سەرەڕای بوونی دەیان تۆمەت کە ئاڕاستەی حکومەت کراون، بەڵام ئەوان بەرپرسیاریەتییان هەڵگرتووە و کاریان بۆ بوژانەوەی ئابووری کردوە، لەوانەش دروستکردنی هەزار خوێندنگە لە هەموو عێراق کە بەشێکە لە رێککەوتنی عێراق و چین، لەماوەی داهاتوشدا هەمو رێککەوتنەکە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

پەیوەست بە پەیوەندییەکانی دەرەوەش مستەفا کازمی ئەوەی خستوەتەڕوو، سیاسەتی دەرەوەی عێراق بریتییە پاراستنی ئارامی ناوچەکە چونکە نائارامی کاریگەری مەترسیداری دەبێت، بۆیە بەغداد پابەندە بە سیاسەتی هاوسەنگی و خزمەتکردنی هاووڵاتیانی خۆی، ئەویش لەرێگەی فراوانکردنی وەبەرهێنانی بیانی کە لەو ئەرکەدا باوەڕی وایە سەرکەوتوو بوون.