سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، پێویستە یادی ئەنفال هاندەر بێت بۆ پەرەپێدانی ئاشتی و بەرەنگاری هەموو ئەو رەفتارانەی کە دیکتاتۆرییەت دەگێڕنەوە.
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەیادی 34 ساڵەی ئەنفال پەیامێکی بڵاوکردەوە.
کازمی لە پەیامەکەیدا باسی لەوە کردووە، “تاوانەکانی ئەنفال دژی گەلی کوردمان دەیان هەزار کەسی تێدا بوونە قوربانی و سیاسەتەکانی ڕژێمی دیکتاتۆریان ڕیسوا کرد.”
ئاماژەی بەوەشکردوە، “ئەم ساڵیادە (34) هاندەرمانە بۆ کارکردن لەپێناو عێراقێکی دیموکراسی کە ئاشتی تێدا بەرقەرار بێت وبەرەنگاری ئەو ئەتوارانەش ببێتەوە کە دیکتاتۆرییەت و دوژمنکاری دەگێڕنەوە”.