مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە، شای بەحرێن ئەنجامدا.
بەپێی راگەیەنراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران کازمی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە ئەنجامداوە.
ئاماژە بەوەدراوە کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، مستەفا کازمی بۆ کۆچی دوایی سەرۆکوەزیرانی بەحرێن، خەلیفە بن سەلمان ئال خەلیفە، سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی گەل و حکوومەتی بەحرێن کردووە.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکوەزیرانی بەحرێن، خەلیفە بن سەلمان ئال خەلیفە لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەمریکا کۆچی دوایی کرد.