مستەفا کازمی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای وزە دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مستەفا کازمی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای وزە دەکات

مستەفا کازمی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای وزە دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
مستەفا کازمی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای وزە دەکات
0

لایک

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبونەوەیەکی لەگەڵ وەزیر و بەرپرسانی وەزارەتی کارەبا جەختیکردەوە لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی زیاددەکەن، ئاشکراشیکرد، بەمەبەستی دابینکردنی گاز شاندێکیان سەردانی وڵاتی ئێران دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەشاری بەغداد سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای وزەی کرد کەتێیدا وەزیر و بەرپرسانی باڵای وەزارەتی کارەبا ئامادەبوون و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی کارەبا لەئێستادا و هەوڵەکان بۆ زیادکردنی کاتژمێرەکانی کارەبا لەوەرزی هاویندا و دابینکردنی سوتەمەنی وێستگەکان و کاری چاککردنەوەیان کرا.

هاوکات هەر لە کۆبوونەوەکدا باس رێگەکانی دابینکردنی بڕی پێویستی غاز کرایەوە، بۆ وێستگەکانی کارەبا و لەو بارەیەشەوە مستەفا کازمی تیمێکی وەزارەتی کارەبای راسپارد سەردانی وڵاتی ئێران بکەن و کێشەکانی پەیوەست بە دابینکردنی غازەوە لەگەڵ ئەو لایەنەدا چارەسەربکەن.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا مستەفا کازمی جەختیلەوەکردەوە، پێویستە هەنگاوی جدی بنێرێت بۆ ئەوەی هەرچی زوە کێشەکانی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا لەوەرزی هاویندا چارەسەربکرێت بە شێوەیەک بێت بتوانرێت گەرەنتی پێدانی بڕی پێویستی کارەبا بە هاوڵاتیان مسۆگەربکرێت.
لەلایەکی دیکەوە و لەبەشی کۆتایی کۆبوونەوەکەدا پلانی پاراستنی بورجەکانی وزەی کارەبا بەمەبەستی پاراستنیان لەکاری تێکدەرانە و دزی خرانە رو، هاوکات باس لە نۆژەنکردنەوەی هێڵی 400 کەی ڤی بەغداد بێجی کراو رێوشوێنەکانی تەواوکردنی خرانە ڕوو.