مستەفا کازمی داوای بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەباشی لە ھێزە ئەمنییەکان کرد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مستەفا کازمی داوای بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەباشی لە ھێزە ئەمنییەکان کرد

مستەفا کازمی داوای بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەباشی لە ھێزە ئەمنییەکان کرد

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، فەرمانی بە ھێزە ئەمنییەکان کرد کە ئاستی ئامادەباشییان بەرزبەکەنەوە.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
مستەفا کازمی داوای بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەباشی لە ھێزە ئەمنییەکان کرد
0

لایک

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، فەرمانی بە ھێزە ئەمنییەکان کرد کە ئاستی ئامادەباشییان بەرزبەکەنەوە.

لە راگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیران ئاماژە بەوە کراوە کە کازمی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وزاریی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کردووە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، کازمی لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا گوێی لە پوختەیەک دەربارەی دۆخی ئەمنی و چۆنێتی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان لە دژی شانە تیرۆریستییەکان پاشماوەکانی رێکخراوی داعش لەلایەن وەزیر و فەرماندە ئەمنییەکان گرتووە.

باس لەوە کراوە، “کازمی رێنمایی بە دەزگا ئەمنییە پەیوەندیدارەکان و ئەوانەی ئەرکی مەیدانییان پێسپێردراوە دا ئاگادار و وریابن و بۆ بەرپەرچدانەوەی خێرا و ئاستی ئامادەباشییان بەرزبەکەنەوە و بەردەوامبن لەسەر ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە مانگی رەمەزانی بە ئارامی ھێشتووەتەوە”.

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، رێنمایی بە ھێزە ئەمنییەکان داوە کە ھەوڵە ھەواڵگرییەکانیان چڕ بکەنەوە و بەردەوامبن لە ئۆپەراسیۆنەکان.

ئەوەش هاتووە “کازمی، رێنمایی ھێزە ئەمنییەکانی کردووە کە بەردەوامی بەو ھەوڵە سەرکەوتووانە بدەن کە شکستی بە داعش و چەتەکانی ئاڵوگۆڕکردنی ماددەی ھۆشبەری ھێناوە و گورزی پێشوەختەیان لێبدرێت و سەرجەم ئەو پیلانانەی کە تیرۆریستان بۆ زیانگەیاندن بە ئاسایش و سەقامگیری عێراق دایدەڕێژن، پووچەڵ بکرێتەوە”.