مستەفا کازمی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە سعوودیە

مستەفا کازمی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە سعوودیە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
مستەفا کازمی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە سعوودیە
0

لایک

درەنگانێکی شەوی رابردوو، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە شاری جەددەی عەرەبستانی سعوودی و لەلایەن محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودییەوە پێشوازی لێکرا.

نوسینگەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردوەتەوە،” لەسەردانێکی فەرمیدا، بۆ عەرەبستانی سعوودی، ئەمشەو مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە شاری جەددە و لەلایەن محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە پێشوازی لێکرا”.

ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر ئاژانسی هەواڵی ئەلعێراقییە بڵاویکردەوە،” بڕیارە مسته‌فا كازمی به‌سه‌ردانێك بگاته‌ ریازی پایته‌خت و چاوی به‌ محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشینی سعودیه‌ بكه‌وێت.دوای کۆتاییهاتنی سه‌ردانه‌كه‌شی و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ به‌غداد، بڕیاره‌ سه‌ردانی تارانی پایته‌ختی ئێران بكات و له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆكی ئێران و به‌شێک له‌ به‌رپرسانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته‌ كۆببێته‌وه‌.

ئاشکراشیکردبوو،” كازمی له‌ سه‌ردانه‌كانیدا، بۆ هه‌ریه‌ک له‌ وڵاتانی ئێران و سعوودیه‌ تاوتوێی ژماره‌یه‌كی زۆر دۆسیه‌ ده‌كات، یه‌كێک له‌وانه‌ش له‌یه‌كتر نزیككردنه‌وه‌ و  چاره‌سه‌ری ناكۆكیه‌كانی نێوان ئێران و سعوودیه‌یه‌.