مستەفا کازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لە پەیامێکدا سەرکۆنەی هێرشی سەر فڕۆکەخانەی بەغداد کرد و رایگەیاند، هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی بەغداد هەوڵێکە بۆ لەکەدارکردنی ناوبانگی عێراق.
کازمی ئاماژهی بهوهش كرد، هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی بەغداد هەوڵێکە بۆ لەکەدارکردنی ناوبانگی عێراق و مەترسییە لەسەر پێوەرەکانی فڕۆکەوانی نێودەوڵەتی لە فڕۆکەخانەکانی عێراق و دروستکردنی گومانە لەسەر ئاسایشی ناوخۆ.
کازمی، لە درێژەی پەیامەکەدا روونیکردووەتەوە؛ هێرشەکەی ئەمڕۆ درێژکراوەی زنجیرە هێرشەکانی پێشووە بۆ سەر دامەزراوەکانی دەوڵەت و پارتە سیاسییەکان، کە هەوڵێکن بۆ شکاندنی شکۆی دەوڵەت و یاسا.
لە کۆتاییدا کازمی داواییەکی لە لایەنە سیاسییەکان کرد و وتی: داوا لە تەواوی هێز و لایەن و رەوتە سیاسییەکان دەکەم، سەرکۆنەی ئەم هێرشە مەترسیدارە بکەن و پاڵپشتی هێزە ئەمنییەکان لە ئۆپەراسیۆنەکانیان لە دژی مووشەکهاوێژەکان بکەن.