مستەفا کازمی: ئامادەییمان بۆ بەرەنگاربونەوەی  قەیرانەکان هەیە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مستەفا کازمی: ئامادەییمان بۆ بەرەنگاربونەوەی  قەیرانەکان هەیە

مستەفا کازمی: ئامادەییمان بۆ بەرەنگاربونەوەی  قەیرانەکان هەیە

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئامادەییان بۆ بەرەنگاربونەوەی هەر قەیرانێک هەیە کە لەم هاوینەدا ئەگەری روودانیان هەیە.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
مستەفا کازمی: ئامادەییمان بۆ بەرەنگاربونەوەی  قەیرانەکان هەیە
0

لایک

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئامادەییان بۆ بەرەنگاربونەوەی هەر قەیرانێک هەیە کە لەم هاوینەدا ئەگەری روودانیان هەیە.

بە پێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە مستەفا کازمی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی لیژنەی وزەی بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە وەزیرەکان کرد، کە تێیدا دۆخی کارەبا و لابردنی لەمپەڕەکان و چارەسەری گرفتەکانی کارەبا و چاککردنەوەی وێستگەکانی گواستنەوە و گواستنەوەی سوتەمەنی وێستگەکان گفتوگۆی لەبارەوە کراوە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، “هەر لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجامی کۆبوونەوەی وەفدی وەزارەتی کارەبا بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و سەبارەت بە هاوردەکردنی غاز گفتوگۆی لەبارەوە کراو هاوکات وەزیری کارەبا راسپێردرا کە بتوانن لەم وەرزی هاوینەدا زیاتر لە ساڵی رابردوو کارەبا بۆ هاووڵاتیان دابین بکەن”.

لەمیانەی کۆبونەوەکەدا مستەفا کازمی جەختی لە گرنگی گەیشتن بە بەدەستهێنانی باشترین ئامانجەکان و دابینکردنی وزەی پێویستی کارەبا و کردوەتەوە و رایگەیاندووە، ئامادەییان بۆ بەرەنگاربونەوەی هەر قەیرانێک هەیە کە ئەگەری رودانیان هەیە و داوایشی لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان کردوە هاوکاری وەزارەتی کارەبا بن لەدابینکردنی پێداویستیەکانی و لابردنی ئەو لەمپەڕانەی بۆی دروست دەبن.