مستەفا كازمی داوا لە لایەنە سیاسییەكانی عێراق دەكات بەیەكەوە كار بۆ ئامادەكردنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2022ی عێراق بكەن.
بەپێی راگەیەندراوێكی ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و چەند تەوەرێك گفتوگۆیان لەبارەوە كراوە.
لە كۆبوونەوەكەدا مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە مانگی رەمەزاندا كار ئاسانی بۆ هاووڵاتیان كراوە لە رێگای دابینكردنی چەندین سەبەتەی خۆراكەوە.
مستەفا كازمی رایگەیاندووە، بەهۆی جەنگی ئۆكرانیاوە لەعێراق نرخی شمەک و ماددە خۆراكییەكان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.
هەر لە راگەیەندراوەكە هاتووە، مستەفا كازمی داوای لە لایەنە سیاسییەكانی عێراق كردووە بەیەكەوە كار بۆ ئامادەكردنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2022 بكەن.