هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشەممە، هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح لە نووسینگەکەیدا له‌گەڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق کۆبوونەوە.
لەمیانی دیداری نێوانیاندا دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی عێراق و هه‌وڵه‌كان بۆ نزیككردنه‌وه‌ی ره‌وتی سه‌در و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌پێناو ده‌رچوونی وڵات له کێشە و گەیشتن به چاره‌سه‌ری گونجاو كه هه‌موولایه‌ک له‌سه‌ری كۆك بن.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە هەردوولا دواین پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی و دۆزینەوەی رێگاچارە بۆ دەربازبوون لە قەیرانی ئێستا و گەیشتن بە چارەسەرێكی لۆژیكی كە هەموو لایەنەكان رازی بكات، تاوتوێ كردووە.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا به مه‌به‌ستی ده‌ربازبوونی عێراق له‌و ته‌نگژه‌ی تێیكه‌وتووه، سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق بانگه‌وازێكی نیشتمانیانه‌ی بڵاوكرده‌وه و داوایكرد لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ كێشه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.