مسته‌فا كازمی له‌میانه‌ی دیدارێكدا و له‌كاتی بهربانگكردنهوهدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانی پاڵاوگه‌ی دۆره‌ی به‌غداد چەند روونکردنەوەیەکی دا.
کازمی رایگه‌یاند، “به‌رده‌وامین له بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی، هه‌موومان به‌رپرسیارین له بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت و هه‌موومان به‌رپرسیارین له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانمان، ئێمه ئه‌وپه‌ڕی بایه‌خ به‌هاووڵاتیان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی شایسته بژین سه‌ره‌ڕای هه‌موو بارودۆخ و گرفته‌كان، حكومه‌ت هه‌وڵێكی زۆر ده‌دات بۆ پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری به‌هاووڵاتیان، به‌شه‌و و رۆژیش كارده‌كات بۆئه‌وه‌ی له‌وه‌رزی هاوینی ئه‌مساڵدا پێداویستی كاره‌با بۆ هاووڵاتیان ده‌سته‌به‌ربكات”.
وتیشی، “ده‌بێت كار له‌سه‌ر به‌دیلی نه‌وت بكه‌ین و ئه‌م سامانه‌ش بۆ پاراستنی منداڵ و نه‌وه‌كان و داهاتوی عێراق بمێنێته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆی هه‌موومانه تا پێكه‌وه له‌و ڕووه‌وه كار بكه‌ین”.
سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی له‌وه‌شكرد، “ئێستا به هه‌لومه‌رجێكی راگوزه‌ری دوای هه‌ڵبژاردندا تێده‌په‌ڕین، لێكه‌وته‌كانی بارودۆخی ڕوسیا و ئۆكرانیا له‌سه‌ر ئاستی ئابووری و گوزه‌رانی هه‌موو وڵاتانی جیهان هه‌یه، به‌ڵام له كابینه بڕیاری بوێرانه‌مان داوه بۆ پاراستنی هاووڵاتیان”.
کازمی داوایەک ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات و دەڵێت، “هه‌میشه خه‌ون ده‌بینین و ده‌ژین به‌و هیوایه‌ی كه عێراق باشتر و باشتر بێت و هه‌روه‌كو باوباپیرانمان مێژوی شارستانیه‌تیان بنیات ناوه، بۆیه دڵنیام كه ده‌توانین عێراق به‌باشتر ببینین، قه‌یرانی نێوده‌وڵه‌تی له‌هه‌موو ئابوورییه‌كانی جیهاندا به‌بێ جیاوازی ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه و لێره‌دا بانگه‌وازی خۆمان بۆ په‌رله‌مان دووپاتده‌كه‌ینه‌وه و جهختدهكهینهوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته یاسای ئاسایشی خۆراكی فریاكه‌وتن تێپه‌ڕێنین و كاربكه‌ین بۆ پارێزگاریكردن له‌هاوڵاتیان”.
وتیشی، “نابێت به‌هه‌ندێك لهكهموكوڕییهكانی ئه‌م ئه‌زموونه سیاسییه نا‌ئومێد بین، سیستمی دیموكراسیمان هه‌ڵبژاردوه و هیچ بژاردهیهكیشمان نییه جگه له‌و كاره و ڕه‌نگه ئه‌م سیستمه به‌چه‌ند گرفتێك تێپه‌ڕێت و ئێمه‌ش كوڕی ئه‌م دامهزراوهیهین و به‌رپرسیارێتیمان له‌ئه‌ستۆیه و ده‌بێت بهرپرسیارێتیهكهش هه‌ڵبگرین”.