سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی كرد و چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد.
محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاند، نابێت هیچ لایەنێک بێ رەزامەندی حکومەت سەردانی شانده بیانییەکان بکات.
هاوكات لێژنه‌یه‌كی لێکۆڵینەوه لەبارەی جێبەجێنەکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراقی پێكده‌هێنن.
جه‌ختیشیكرده‌وه، هیچ لایەنێک له سەرووی یاسا نییه و دەبێت بنەماکانی دەوڵەتی مەدەنی پتەوتر بکەین و نابێت شارەکان به سەربازگه بکرێن، هەروەها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سوودانی دوو بڕیاری ده‌ركرد.
یەکەم بڕیار ڕێگریكردن له سه‌ردانكردن یان پێشوازی له شانده فه‌رمیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ سه‌رجه‌م داموده‌زگا فه‌رمیه‌كان، به‌بێ ئاگاداری و ره‌زامه‌ندی حكومه‌ت و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و كه‌یسانه به‌پێی یاساكانی كارپێكراو مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
دووەمیش، بڕیاردراوه به پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له دژی ئه‌و ده‌زگا ئه‌منی و هه‌واڵگریانه‌ی كه بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی‌یان جێبه‌جێنه‌كرد بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پشكنینی ئه‌منی هاووڵاتیان له ناوچه ئازادكراوه‌كان، لێپرسینه‌وه له كه‌مته‌رخه‌مه‌كان.