هێرشبەری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی رایگەیاند، کە خۆی وەکو باشترین یاریزانی جیهان دەبینێت، ئەم لێدوانەی سەڵاح بەر لەوە دێت ئەمشەو یاریی کۆتایی چامپیۆنس لیگ لەنێوان لیڤەرپول و ریال مەدرید بەڕێوەدەچێت.
لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا محەمەد سەڵاح، یاریزانی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی لەبەرامبەر پرسیارێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە خۆی وەکو باشترین یاریزانی جیهان دەبینێت و وتی، “بەڵێ دەتوانم ئەوە بلێم کە من باشترینم”.
هاوکات لەبەردەوامی قسەکانیشیدا ئەوەشی وت، “لەلام گرنگ نییە یاریزانێکی دیکە هەڵبژێردرێت، رێز لەوە دەگرم. بەڵام لە هزری خۆمدا من باشترین یاریزانی جیهانم، بەهەرحاڵ من خۆم هەڵنابژێرم، بەڵکو کەریم بنزیمە هەڵدەبژێرم”.