سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ئاگادار له به‌غداد رایگه‌یاند، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆ وه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات و له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌شداریكردن له‌حكومه‌تی نوێ كۆده‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ئاگادار به “به‌غداد الیوم”ی راگه‌یاند، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو به‌نیازه له ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوودا سه‌ردانی هه‌رێم بكات بۆ تاوتوێكردنی به‌شداریكردنی لایه‌نه كوردیه‌كان حكومه‌تی نوێ‌دا.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، یه‌كێک له ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كانی سه‌ردانه‌كه‌ی سودانی بۆ هه‌رێم، گفتوگۆكردن ده‌بێت له‌سه‌ر پشكی هه‌ڵبژاردنی لایه‌نه كوردیه‌كان به‌تایبه‌ت یه‌كێتی و پارتی له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراقدا.