مانگی سووری تورکی 100 ئاژەڵی گەورەی لە هەولێر کردە قوربانی
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مانگی سووری تورکی 100 ئاژەڵی گەورەی لە هەولێر کردە قوربانی

مانگی سووری تورکی 100 ئاژەڵی گەورەی لە هەولێر کردە قوربانی

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
مانگی سووری تورکی 100 ئاژەڵی گەورەی لە هەولێر کردە قوربانی
0

لایک

بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە وەک ساڵانی پێشوو، مانگی سووری تورکی ژمارەیەک ئاژەڵی کردە قوربانی و بڕیارە بەسەر ھەژار و کەمدەرامەت و ئاوارەکان دابەشی بکات، کارمەندی مانگی سووری تورکی لە عێراق رایدەگەیەنێت کە بۆ جەژنی قوربان 100 ئاژەڵی گەورەیان لە گۆشتگەی ھاوچەرخی ھەولێر(ئەربیل) سەربڕیووە و دابەشی سەر بەشێک لە ھاووڵاتییانی دەکەن.
ئەحمەد داغلی، ئەندامی مانگی سووری تورکی لە عێراق، بە تەبای وت، “جەژنی قوربان لە تەواوی موسڵمانان پیرۆز دەکەین، ئەمڕۆ بەم بۆنەیەوە 100 ئاژەڵی گەورەمان سەربڕیووە کە بەسەر خێزانی هەژار و کەمدەرامەت لە تەواوی شارەکانی عێراق دابەشی دەکەین و، سەرەتا لە کەمپی ئاوارەکان لە هەولێر دەست بە دابەشکردنی دەکەین “.