مانگی داهاتوو گەشتی سعودییە و ئێران لە فڕۆکەخانەی کەرکوک دەست پێدەکات

مانگی داهاتوو گەشتی سعودییە و ئێران لە فڕۆکەخانەی کەرکوک دەست پێدەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
مانگی داهاتوو گەشتی سعودییە و ئێران لە فڕۆکەخانەی کەرکوک دەست پێدەکات
0

لایک

یەکەی کارگێڕی و بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک رایگەیاند، لەمانگی ئایندەوە گەشتەکانیان بۆ هەردوو وڵاتی سعودییە و ئێران دەست پێدەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە، هەردی سەمەد بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک بە میدیاکانی راگەیاند، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک ئامادەکاری کردووە بۆ دەستپێکردن بە گەشتەکانی مەککە و مەدینە لە مانگی داهاتوودا و رۆژانە چوار گەشت ئەنجام دەدرێت.

سەبارەت بە گەشتەکانی ئێران وتی، لە ١٥ی مانگی ئایندەدا گەشتەکان دەستپێدەکات و رۆژانە گەشتێکی ئێران بەڕێدەکرێت.

هەردی سەمەد ئەوەشی خستەڕوو، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک دەیەوێت گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ چەندین پایتەختی دیکەی وڵاتاندا دەست پێبکات لە تەواوی جیهاندا و لە مانگی ئازاردا بە تەواوی رایدەگەیەنێت. وتیشی، گەشتە ناوخۆیی و دەرەکییەکان بۆ تورکیا بە ئاسانی بەڕێوەدەچن.