38ـههمین ھەفتەی پرێمیەرلیگ دوو یاریی چارهنووسسازی دیارییكردنی پاڵەوانی بەخۆوە بینی.
مانچێستەرسیتی كه لە دوایین یارییهكاندا بە یەک خاڵ پێش لیڤەرپوڵ کەوتبوو، لە یاریگای خۆی میوانداری ئەستۆن ڤیلای کرد و لیڤەرپوڵیش میواندارێتی ۆڵڤەرھامپتۆنی کرد.
ماتی کاش لە خولەکی 38ـدا گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی ئەستۆن ڤیلا تۆمارکرد. و نیوەی یەکەمی یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتایی ھات.
لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا کاتێکدا مانچێستەرسیتی ھەوڵی تۆمارکردنی گۆڵی یەکسانبوونی دەدا ئەمجارە کۆتینھۆ لە خولەکی 69ـدا گۆڵی دووەمی بۆ ئەستۆن ڤیلا تۆماركرد و جیاوازییەکەی بۆ دوو گۆڵ بەرزکردەوە.
بەشداریکردنی ئیلکای گوندۆگان، لە خولەکی 68ـدا بووە خاڵی وەرچەرخانی یارییەکە. گوندۆگان لە خولەکی 76ـدا گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد و ئومێدی بۆ ھاندەرانی مانچێستەرسیتی گەڕاندەوە و بە گۆڵێکی رۆدری لە خولەکی 78ـدا مانچێستەر ستی توانی یارییەکە یەکسان بکاتەوە.
گوندۆگان، لە خولەکی 81ـدا دووبارە تواناکانی نمایش کرد و گۆڵی سەرکەوتن و پاڵەوانێتی بۆ مانچێستەرسیتی تۆمارکرد.