مالیکی: پەرلەمان هەڵناوەشێتەوە و هەڵبژاردنی پێشوەختە ناکرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مالیکی: پەرلەمان هەڵناوەشێتەوە و هەڵبژاردنی پێشوەختە ناکرێت

مالیکی: پەرلەمان هەڵناوەشێتەوە و هەڵبژاردنی پێشوەختە ناکرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
مالیکی: پەرلەمان هەڵناوەشێتەوە و هەڵبژاردنی پێشوەختە ناکرێت
0

لایک

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایدەگەیەنێت، بەبێ دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکان، پەرلەمان هەڵناوەشێندرێتەوە و هەڵبژاردنی پێشوەختەش ناکرێت.

نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە نوێترین لێدوانیدا ئاماژەی بەوەکردووە، “عێراق وڵاتێکە چەند پێکهاتەیەکی تیادا دەژین، ناکرێت تێڕوانینێکی بەسەردا بسەپێندرێت، ئەگەر بەگوێرەی دەستوور نەبێت”.

مالیکی دەشڵێت، “پەرلەمان ئەو پرسانە تاوتوێ دەکات و ئەوەی بڕیاری لێبدرێت لەسەر ئەوە دەڕۆین، تەنیا پابەندبوون بە یاسا و دەستوور خزمەتی عێراق دەکات”.

ئەمە لەکاتێکدایە، نزیکەی 10 مانگە هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی عێراق ئەنجامدراوە، بەهۆی ناکۆکی لایەنە سیاسییەکانەوە نەتوانراوە حکومەت پێکبهێندرێت، لەدوای کشانەوەی لە پەرلەمان لەماوەی رابردوودا موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر سەرەتای ئەم مانگە لە پەیامێکدا رایگەیاند،” پێویستە هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجامبدرێت و پەرلەمان هەڵبوەشێتەوە”.