نووسینگەی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی لە دەستنیشانکردنی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو نزیکبووەتەوە.
نووری مالیكی، سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند، گه‌ڕێكی گرنگی گفتوگۆكانمان تێپه‌ڕاندووه، چه‌ندین بیرۆكه و ئالیه‌ت داڕێژراون، له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كان و پێكهاته سیاسییه‌كان دوور له په‌راوێزخستن، كراوه بووین.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا، له ئامانجه‌كانمان نزیک ده‌بینه‌وه، گرنگترینیان ناونانی سه‌رۆكوه‌زیران و پێكهێنانی حكومهتێکە توانای هه‌ڵسانه‌وه‌ی هه‌بێت، بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ئه‌منی و ته‌ندروستی بۆ هاووڵاتیانی عێراق.
هاوکات هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه، تیایدا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، “له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق به‌شداری ناكه‌ین و خۆشم بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کاندید ناکەم”.