مالکی تانە لە بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی فراکسیۆنی سەدر دەدات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مالکی تانە لە بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی فراکسیۆنی سەدر دەدات

مالکی تانە لە بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی فراکسیۆنی سەدر دەدات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
مالکی تانە لە بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی فراکسیۆنی سەدر دەدات
0

لایک

پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا لە پارێزگای بەسرە رایگەیاند، بریاری داوە لە دادگای باڵای فیدڕاڵی تانە لە بریاری دەستلەکارکێشانەوەی فراکسیۆنی سەدر و پەرلەمانتارانی بدات.

لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا زەرگام مالکی، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد کە بریاری داوە لە دادگای باڵای فیدڕاڵی تانە لە بڕیاری فراکسیۆنی سەدر بدات لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەیان و دەڵێت، “ئامانج لەو هەوڵەم گەڕاندنەوەیانە بۆ سیاسەت لەپێناو گەلی عێراقی ئارامگر”.

ئە وهەنگاوەی مالکی دوای ئەوە دێت کە رۆژی یەکشەممە 12ـی 6ـی 2022، بە بڕیاری موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیان لەکارکێشایەوە.